بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه‌ی دا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی داوه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له كاتژمێر 8:33 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له پارێزگاكه‌یانی داوه و به ئاسانی هه‌ستی پێكراوه، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك بووه.
هاوکات دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه 4.5 بووه به پله‌ی رێخته‌ر كه دیاره پله‌كه‌ی به‌هێز بووه و له بنه‌ڕه‌تدا له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی داوه كه 40 كیلۆمه‌تر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره، به‌ڵام دانیشتوانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای شاره‌زووریش هه‌ستیان پێكردووه.
PM:08:51:12/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت