دوو فه‌رمانگه‌ی نوێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێنه‌وه
دیمەنێک لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە
وێستگه نیوز ـ
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌یران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوو فه‌رمانگه‌ی نوێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆرٍی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2017، رەزامەندی درا لەسەر هێنانەکایەی دوو فەرمانگەی تری نوێ بۆ پارێزگای خۆشەویستی هەڵەبجە و جیاکردنەوەیان لە پارێزگای سلێمانی، (بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە) و (بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەڵەبجە).
ئه‌وه‌شی وتووه: "بەم بڕیارەش ئێستا هەڵەبجە بووە خاوەنی نۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و فەرمانگەی سەربەخۆی خۆی کە بریتین لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (پەروەردە، کشتوکاڵ، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، شارەوانییەکان، رێگاوبان، رۆشنبیری، وەبەرهێنان، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، نەوت و کانزا‌کان)".
كردنەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە لەپارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمیتەی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەدایە كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ لەپارێزگاكە.
له 27ی ئازاری 2013ه‌وه، هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه و له بودجه و دابه‌شكردنی كاره‌باو چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی حسابی بۆ كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی ده‌ستبه‌كار نه‌بووه.
PM:06:54:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4414
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت