فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و له‌مه‌ودوا دارایی هه‌ڵه‌بجه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و له پارێزگای سلێمانی جیاده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌نجینه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و سه‌ره‌تا 14 فه‌رمانبه‌ری بۆ داده‌نرێت و كاروباری دارایی پارێزگه‌كه راده‌په‌ڕێنن.
به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی (ژماره 4222 له 1/10/2017) بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژماره( 104 له 16/3/2017) جێبه‌جێكراوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پۆستێكیدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت:" به ده‌ستبه‌كاربوونی گه‌نجینه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆی و دابینكردنی14 فه‌رمانبه‌ر، دارایی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا به ته‌واوی له سلێمانی جیاكرایه‌وه و بوونه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی دارایی خۆیان".
د.ئامانج ره‌حیم ، وێڕای پیرۆزبایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " ئێستا هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی 9 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و فه‌رمانگه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی سه‌ره‌ڕای فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌كات كه "هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه بكه‌ن تا به هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی ئاشتی خزمه‌ت بكه‌ین".
PM:04:33:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2566
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت