بڕیار لهسهر دامهزراندنی 284 دهرچوی بهشه پزیشكییهكان درا
وێستگه نیوزـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 284 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە چەند بوارێکی جیاوازی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە دابمەزرێنێت.
بە فەرمانی وەزاری ژمارە 429 لە بەرواری 28ی ئەیلولی 2017 ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە دامەزراندنی 284 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە بوارە جیاوازەکانی وەک پزیشکی و کارگێڕ و تەکنیکی لەسەر میلاکی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە.
له فهرمانهكهدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم کەسانە لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە جێگیردەکرێن.
لە ماوەی ڕابردوودا کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە چەند جارێک خۆپیشاندانیان کردو بەرپرسانی شارەکەش رایانگەیاند، کە کادیری تەندروستیان کەمە و بەشێک لە پزیشکەکانیش مانیان لە کار گرتبوو.
ر.ع
PM:05:11:02/10/2017
ئهم بابهته 3086
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت