بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

‌بافڵ تاڵەبانی.. کوڕە گەورەی سەرۆک مام جەلال

وێستگه‌ نیوز ـ
بافڵ تاڵه‌بانی،ئاماژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێمایه‌كیش، وا لێكده‌درێته‌وه‌ "ئێمە هێرش ده‌كه‌ین و تا مردن دەجەنگین و بەرگری دەکەین".

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووه‌می 2017، بافڵ تاڵەبانی لەسەر پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، هێمای "مۆنۆ لاب"ی بڵاوکردەوە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم هێمایە، بەپێی زانیارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەڵامێکی توندی، شا لیونیداسی یەکەم، لە سپارتا بۆ خەرخیسی یەکەم، لە وڵاتی فارس، کاتێک پاشای فارس داوای بە دەستەوەدانی یۆنانی دەکرد لەگەڵ دانانی چەک، ئەوەش دەستپێکی شەڕی سێرمۆبیلای بوو لە ساڵی 480ی پێش زایینی.

پاش سێ رۆژ، شەڕەکەیان دۆڕاند، بەڵام زیانێکی زۆر لە سووپای فارس درا، فارسەکان دواخران لە گەیشتنیان بە ئەسینا، ئەوەش کاتێکی تەواوی داوە بە ئەسینیەکان خۆیان بگەیەننە سلامیس، شەڕکردنەکەش تەکتیکی بووە، وا دانراوە شەڕی سێرمۆبێلا، سەرکەوتنێکی ستراتیژی ئەخلاقی بووە، هەمان ساڵ یۆنان خۆی رێکخستەوە و لە شەڕی سلامیس سەرکەتن بەسەر فارسەکاندا، پاش ساڵێک زاڵ بوون بەسەر فارسەکاندا.

مۆلۆن لاب، لەلایەن جەنراڵ و سیاسیە نوێیەکانەوە، دواتر بۆ هێز و توانای سووپا بەکارهێنرا، بۆ ئەو گەلانە بەکارهێنراوە هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نادەن، دەربڕینەکە (ΜΟΛΩΝ ΛΑΒΕ) بەم شێوە هێمایە دەنوسرێتەوە و لە سیمبولی فەیلقی یەک لە سووپای یۆنان و بەشی پیادە دوو لە قوبرس، وەرگیراوە و کراوەتە سیمبولی ئەمریکا، سەرکردایەتی پڕۆسە تایبەت (سۆسنت).

چەمکەکەش بەمانای ئەوە دێت، (وەرە بیبە)، وەک نیشانەیەک بۆ بەرگری، لە شۆڕشی تەکساسیشدا بەکارهێنراوە.

شارەزایانی سەربازی، بڵاوکردنەوەی هێمایەکی لەم جۆرە لەلایەن فەرماندەیەکی سەربازی باڵای کوردەوە، وا لێکدەدەنەوە، مەترسیەک لەسەر کوردستان هەیە، بافڵ تاڵەبانی، وەک ئاماژە دەڵێت، "هێرش بکەن، ئێمە تا مردن دەجەنگین و بەرگری دەکەین".

هــ. ر


PM:04:43:05/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 153252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو