نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و نوسینه‌ی له‌لاپه‌ڕه‌تی تایبه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌ڵه بووه و دواتر بابه‌ته‌كه لادراوه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017، پۆستێك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی
بافڵ تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم بڵاوكرایه‌وه.
دوای ئه‌و كاردانه‌وانه‌ش، پۆسته‌كه له لاپه‌ڕه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڕدرایه‌وه و نوسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌شی راگه‌یه‌ندراوێكیشی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه نوسینگه‌ی راگه‌یاندن بافڵ تاڵه‌بانی بڵاویكردووه‌ته‌و هاتووه: " دوای ئەوەی نوسینێك بە (هەڵە) لەلایەن یەكێك لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی نوسینگەكەمان لە لاپەڕەی رەسمی بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بڵاوكرایەوە، بۆیە دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری نوسینگە، بابەتەكە لادرا."
له راگه‌یه‌ه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه : "بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە هەوڵی بێ وچانە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداو وڵاتانی جیهان بگەنە رێككەوتنێك‌و هەم كێشەكانمان چارەسەر بكەین‌و هەم گەلەكەمان بە مافی رەوای خۆی شاد بكەین."
دوای ئەوەی نوسینێك بە (هەڵە) لەلایەن یەكێك لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی نوسینگەكەمان لە لاپەڕەی رەسمی بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بڵاوكرایەوە، بۆیە دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری نوسینگە، بابەتەكە لادرا.
پێشتان رادەگەیەنین، كەلە ئێستادا بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە هەوڵی بێ وچانە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداو وڵاتانی جیهان بگەنە رێككەوتنێك‌و هەم كێشەكانمان چارەسەر بكەین‌و هەم گەلەكەمان بە مافی رەوای خۆی شاد بكەین.
رێزمان قبوڵ بكەن..
PM:05:25:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوه‌ته‌وه