پوتن: رێگرتن لە هەناردەی نەوتی کوردستان لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە

‌پوتن له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسی هه‌فته‌ی وزەی روسیا

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لە بەرژەوەندی کەسدا نییە پەیوەندی ئابوری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ببڕێت و رێگە لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێت.

ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسی هه‌فته‌ی وزەی روسیا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ده‌ستپێكرد، رایگەیاند "هەموو سزایەکی ئابوری بۆ کوردستان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەسیش ئەو هەنگاوە ناگرێتەبەر". 

ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاند كه‌ مۆسكۆ ده‌ست له‌ مه‌سه‌له‌ی كوردستانی عیراق وه‌رنادات، به‌ڵام رێگرتن له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه‌.

سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ وریایی لێدوان سه‌باره‌ت به‌ كوردستانی عیراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ كڵپه‌ نه‌كات.

سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایی وڵاتانی‌ دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، له‌ رۆژی‌ 25ی‌ ئه‌یلول له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ عیراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێم سه‌دا 92ی‌ به‌شداربووانی‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نیان داوه‌. 

له‌ كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌، حكومه‌تی‌ عیراق چه‌ند رێوشوێنی‌ گرته‌به‌ر وه‌ك داواكردنی‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ راده‌گیرێت و ده‌روازه‌كان داده‌خرێن.

ر.ع


PM:03:17:04/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو