به‌ڤیدیۆ..وه‌زیرێكی روسی پوتن و حكومه‌ت ده‌خاته قاقای پێكه‌نین
ڤلادیمێر پوتن
وێستگه نیوزـ
له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی روسیا، وه‌زیری كشتوكاڵ، ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ندامانی حكومه‌تی خسته قاقای پێكه‌نین.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌لیكسانده‌ر تاكچۆڤ، وه‌زیری كشتوكاڵی روسیا ویستویه‌تی باس له زیادبونی تۆماری به‌رهه‌مهێنانی گۆشت بكات به‌تایبه‌ت گۆشتی به‌راز، ئه‌و وه‌زیره باسی له ئه‌ڵمانیا كردووه كه چۆن پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی گۆشتی به‌رازی بۆ چه‌ند وڵاتێك جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانیای به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه وتویه‌تی "بۆ نمونه ئه‌ڵمانیا كه به‌راز بۆ چین و ئیندۆنیسیا و ژاپۆن هه‌نارده ده‌كات".
پوتن به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوون، به بیرتیژی و تێبینیی خۆی وه‌زیری كشتوكاڵی له‌قسه‌كانی بڕی و وتی: "ئایائه‌وان گۆشتی به‌راز بۆ ئیندۆنیسا هه‌نارده ده‌كه‌ن كه وڵاتێكی موسڵمانه؟"
له‌م كاته‌دا پوتن و خودی وه‌زیره‌كه و سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ده‌نه قاقای پێكه‌نین و وه‌زیریش دوای روگیربونی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی و وتویه‌تی: "ببوره هه‌ڵه‌م له وڵاته‌كه‌دا كرد، ده‌ینێرن بۆ كۆریای باشور نه‌ك ئیندۆنیسیا".
ر.ع
PM:11:10:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 15982
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت