پوتن: كۆرییه‌كان گژوگیاش بخۆن، ده‌ستبه‌رداری تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانیان نابن
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا
وێستگه نیوزـ
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆریای باكور، كاریگه‌ریی نابێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتان ناچار بن گژوگیاش بخۆن، ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانیان بن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی و له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (بریكس)ی تایبه‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای ئابوری، پوتن رایگه‌یاند: "سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سودی نییه، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌و سزایانه بووه‌ته‌هۆی كاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاته‌دا."
پوتن راگه‌یاند: "هه‌موان ده‌زانن و له‌بیریانه، خه‌ڵكی كۆریاش باش ئه‌مه ده‌زانن، ئایا سه‌پاندنی سزای نوێ وا ل كۆریای باكور ده‌كات له‌و رێگه‌یه بوه‌ستێت كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم گرتویه‌تیه‌به‌ر؟"
پوتن وتی: "به‌ڵێ وه‌ك له كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌م لوتكه‌یه وتم، كۆرییه‌كان گژوگیا ده‌خۆن، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆم نابم، ده‌بێت باش بزانن ئه‌و خواسته بۆ چه‌كی ئه‌تۆم كۆتایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر كۆرییه‌كان هه‌ست به پارێزراوی نه‌كه‌ن."
سه‌رۆكی روسیا وتیشی: "شتێكی بێ مانایه مۆسكۆ تۆمه‌تبار بكرێت به سه‌رپێچیكردن له سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران، كه‌چی داواشی لێده‌كرێت پشتیوانی له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆریا بكات، نه‌فامییه روسیا بخرێته لیستی سزاكانی كۆریای باكور و ئێرانه‌وه، كه‌چی داواشی لێده‌كرێت بێته ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت سزا به‌سه‌ر پیۆنگ یانگ بسه‌پێنێت."
لوتكه‌ی بریكس - BRICS ، له نێوان هه‌ریه‌ك له به‌رازیل و روسیا و هندستان و چین و باشوری ئه‌فریقا ده‌به‌سترێت و تایبه‌ته به‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی خێراترین گه‌شه‌ی ئابوریی جیهانن.
ناوی BRICS كورتكراوه‌ی ناوی سه‌رجه‌م وڵاته دامه‌زرێنه‌ره‌كانی ئه‌و لوتكه‌یه‌یه و یه‌كه‌م پیتی ناوی هه‌ر وڵاتێكوه‌رگیراوه و ناوه‌كه‌ی لێ دروستبووه، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی باڵای سه‌ركرده‌كانی ئه‌و لوتكه‌یه له ته‌مموزی ساڵی 2008 سازكرا و یه‌كه‌م لوتكه‌ش له روسیا له حوزه‌یرانی ساڵی 2009 به‌ڕێوه‌چوو.
AM:09:44:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3938
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت