هەپەگە كوژرانی 3 سەربازی توركیای راگەیاند

‌بەرخودانی باكور لەدژی سوپای تورك بەردەوامی هەیە

وێستگە نیوز-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلا زانیاری بڵاوکردەوەو کوژرانی سێ سەربازی تورکی لە شرناخی باكوری كوردستان ڕاگەیاند.
 
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی چالاکی گەریلای لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم لە شرناخ و هەنگاوی شۆڕشگڕانەی شەهید ئازاد فارقین و شەهید ژیندا ئوزگوری بڵاوکردەوە.
 
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری قلابانی سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم ئەمڕۆ گەریلاکانمان یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان خستە ژێر چاودێرییەوە و کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆ، لە دژیان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 3 سەربازی تورک کوژران.
 
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئازاد فارقین و شەهید ژیندا ئوزگوردا، گەریلاکانمان دوێنێ لە چەلێی سەربە جولەمێرگ، گروپێکی سێ کەسیی سوپای تورکیان کردە ئامانجی چالاکییەکانیان، هێشتا نەزانراوە کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.



د.ف


PM:08:05:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو