خانەوادەی ئۆجالان چوونە دادگای بورسا


وێستگە نیوز-

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی سەردانکردنی زیندانی ئیمرالی بۆ جەژن، چوونە لای داواکاریی گشتیی دادگای کۆماری بورسا.
 
فاتمە ئۆجالان خوشكی ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان-ی برای، لە ڕێگای پارێزەرەکانی ئۆجالانەوە سەردانی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد، بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدرێتێ لە ڕۆژی جەژندا سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن.
 
هەروەها برای هامیلی یلدرم، برای عومەر خەیری کۆنار و خوشکی  ڤەیسەل ئاکتاش، زیندانیانی دیکەی دوورگەی ئیمرالیش چوونە لای داوکاری گشتیی دادگای بورسا.
 
لە سەردانەکەیاندا دوایان کرد، کە لە نێوان ڕۆژی 28ی ئاب بۆ ڕۆژی ٤ی ئیلولدا لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕۆژێکیان بۆ دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن.


PM:06:35:25/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو