جولەمێرگ: 19 سەربازی سوپای تورک کوژران

‌چالاکیی گەریلاکان و شەڕڤانانی تەشەیەژە

وێستگە نیوز-

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ژمارەیەک چالاکیی گەریلاکان و شەڕڤانانی تەشەیەژە، 19سەربازی سوپای تورک کوژراون.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاریی لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە جولەمێرگ، هاتای و شرناخ، ئاشکراکرد.
 
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت:"لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندی کرامۆ و شەهید نالین موشدا، شەڕڤانانی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (تەشەیەژە، دژی هێزەکانی سوپای تورک لە نزیک شارۆچکەی گەڤەری سەربە شاری جولەمێرگ دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا".
 
هەپەگە ئاشكراشی دەكات "ئەو چالاکییە دوێنێ کاتژمێر 3ی بەرەبەیان ئەنجامدرا، بەهۆیەوە زرێپۆشێکی سوپای تورک بە تەواوی تێکشکێندرا و 15 سەربازی تورکیش کوژران".
 
لەبەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژە بەوەشدەكات "گەریلاکانیان دژی هێزەکانی سوپای تورک کە لە هەوڵداندان بۆ دروستکردنی بارەگایەکی سەربازیی لە دەوروبەری شرناخ چالاکیان ئەنجامدا، هێزەکانیان سەرەتا ئەو کەسانەیان هۆشیارکردەوە، کە سەرقاڵی دروستکردنی بارەگان، بەڵام ئەو کەسانە گوێیان نەدایەو بەردەوامبوون لەکارەکەیان، پاشان گەریلاکان دوێنێ کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانی چالاکییەکیان ئەنجامدا و سێ سەربازی توركیان کوشت".
 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە روونیشیكردۆتەوە "لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەمدا، دوێنێ ئێوارە لەشارۆچکەی باژێرگانی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا و تێیدا سەربازێکی تورك کوژرا و یەکێکی تریش برینداربوو".
 
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوە هەپەگە ئاماژە بەوەشدەكات "ڕۆژی 27ی ئاب خولەکی ئێوارە لە شارۆچکەی سکەندەروونی هاتای لە نێوان هێزەکانیان و سەربازەکانی سوپای تورک شەڕێک ڕوویدا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزاندرا".


PM:07:32:29/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو