له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر مزگه‌وتێكی خورماتوو روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز - ژیا محه‌مه‌د
قائیمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ مزگه‌وتێكی شاره‌كه له‌لایه‌ن گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه‌وه كه گروپێكی حه‌شدی شه‌عبییه به زه‌بری هێز داگیر كرابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها ئاڵایه‌كیان له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه به‌رزكردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د فائیق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی خورماتوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "دیاره پاش رووداوه نه‌خوزراوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی خورماتوو له به‌رواری 2016/4/24 له‌نێوان كورد و توركماندا كه به‌داخه‌وه بووه‌هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و هاوڵاتی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و سه‌ربازی هه‌رێم و به‌غدا و خورماتوو دانیشتن كرا و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕ".
محه‌مه‌د فائیق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له باشووره‌وه به‌ناوی كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی ره‌وانه‌ی خورماتوو كرا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی هه‌رێم كران به هێزێكی هاوبه‌ش و له‌و شوێن و جێگایانه جێگیركران كه گرژی و ئاڵۆزییان تێدابوو له نێوان كورد و توركمانی شاره‌كه".
محه‌مه‌د فائیق وتی: "پاش ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان هێدی هێدی نه‌ما، هێزه‌كه‌ی كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی گه‌ڕانه‌وه جێگاكانی خۆیان بۆ باشووری عیراق، به‌ڵام پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتن مانه‌وه له‌و شوێنانه و یه‌كێك له‌و شوێنه گرنگانه مزگه‌وتی وه‌هاب بوو".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌ندی بابه‌ت له‌سه‌ر مزگه‌وتی وه‌هاب بووه باس و خواسی هاوڵاتیان گوایه عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق مزگه‌وته‌كه‌ی داگیركردووه و به زۆره‌ملێ به‌رگری فریاكه‌وتنیان لێ ده‌ركردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی خورماتوو روونیشیكرده‌وه كه "هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن به رێكه‌وتن له‌و شوێنه گوازرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت و پۆلیسی خۆجێی له مزگه‌وتی وه‌هاب جێگر كراوه و جگه له پۆلیس هیچ هێزێكی دیكه له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بوونی نییه".
محه‌مه‌د فائیق روونیشیكرده‌وه كه مزگه‌وتی وه‌هاب له ناوچه‌یه‌كی توركمانییه له نزیك گه‌ڕه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌ده و پێشتر مزگه‌وتێكی وه‌قفی سوننی بوو.
PM:08:59:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت