وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كاته‌وه و به ناواقیعی وه‌سفی كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به تیرۆریست ناوبرد.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباره‌وه وتی: "سه‌رمان سوڕماوه له‌و لێدوانه‌ی هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به تیرۆریست وه‌سف كرد".
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وتی: "ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له هێزه عیراقییه‌كان كه له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندایه".
وتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی له پاڵ هێزه‌كانی تردا قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته شه‌ڕكه‌ره‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یاسای بۆ ده‌ركراوه و له شه‌ڕی عیراق دژی تیرۆر قوربانی گه‌وره‌ی داوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت: "ئێمه له كاتێكدا ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانمان بۆ شه‌ڕی تیرۆر له یاده كه تیایدا هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق له‌نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕیان كرد".
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد "پێداچوونه‌وه به‌و لێدوانانه‌دا بكات كه ناواقیعییه".
AM:08:47:28/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت