به‌رپرسێكی مافی مرۆڤ له كه‌ركوك: حه‌شدی شه‌عبی منداڵ بۆ سه‌ربازی راده‌هێنن
ژمارەیەک جەکداری حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه منداڵان بۆ سه‌ربازیی راده‌هێنرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی دۆسیه‌كه‌یان كردووه و به‌نیازیشن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی تاوتوێی بكه‌ن.
جوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له ساڵی رابردوودا و ئه‌مساڵیش حه‌شدی شه‌عبی هه‌ستاون به سه‌ربازكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن له‌نێویشیاندا منداڵانی خوار 18 ساڵ.
جوان حه‌سه‌ن وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان له‌م دوو ساڵه‌دا 280 كه‌س له سه‌ربازگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچوون كه منداڵی خوار 18 ساڵیشیان تێدایه و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی مافی منداڵه، چونكه به‌پێی یاساش حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه".
وتیشی: "بۆ زانینی هۆكاری راهێنانی ئه‌و منداڵانه له‌سه‌ربازگه‌ی حه‌شد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆمان كردووه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌ن بانگهێشتی به‌رپرسانی حه‌شد ده‌كه‌ین".
PM:08:37:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت