ئه‌سه‌دی‌: تا حه‌شدی شه‌عبی‌ هه‌بێت، عیراق دابه‌ش نابێت

‌وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی

وێستگه‌ نیوز - وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا حه‌شدی شه‌عبی‌ هه‌بێت، وڵاتی‌ عیراق دابه‌ش نابێت.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی‌ مه‌یادین وتی‌: "ئاماده‌یی هێزه‌ عیراقییه‌كان و به‌هێزییان رۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌بوو له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ خێرا به‌سه‌ر رێكخراوی‌ داعشدا".

وتیشی‌: "دوای‌ ئازادكردنی‌ حه‌ویجه‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رووده‌كه‌نه‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار بۆ ئازادكردنیان و كۆتاییهێنان به‌ بوونی‌ داعش له‌ عیراقدا".

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌بێت عیراق دابه‌ش نابێت و پێیوایه‌ كه‌ "حه‌شد هۆكاری‌ دڵنیایی و سه‌قامگیرییه‌ و په‌یامێكی‌ هۆشداریشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت عیراق دابه‌ش بكه‌ن".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌سه‌دی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان ئازادكردنی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌یان له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ خێرادا راگه‌یاند.


PM:01:21:06/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو