سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه: جوڵه‌ی لایه‌نه‌كان ئاماژه‌یه تا 20ی مانگ په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه
د.شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كات كێشه نییه بۆ به‌شداربوونی لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵكو ده‌توانن له 48 كاتژمێردا ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داواكاری و مه‌رجه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌شڵێت "جوڵه‌ی لایه‌نه‌كان ئاماژه‌یه تا 20ی مانگ په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هێمن هه‌ورامی، راوێژكاری مه‌سعود بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له تویتێكدا ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان تا 15ی ئه‌یلول".
رۆژی هه‌ینی 8ی ئه‌یلولی 2017، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان، گوڵستان سه‌عید به‌شداربووی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند حه‌وت خاڵه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن ده‌به‌نه‌وه جڤاتی نیشتمانی، به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی هه‌ورامیش رۆژی 15-9-2017 به‌ر رۆژی هه‌ینی ده‌كه‌وێت كه له هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه، سبه‌ینێش كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتییه، واته خۆیه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها چوار رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
د.شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان مه‌به‌ستیان بێت به‌شدار بن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كات كێشه نییه، به‌ڵكو ده‌توانن له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داواكاری و مه‌رجه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان هیچ زانیارییه‌كیان پێگه‌یشتووه كه هه‌تا رۆژی 15ی ئه‌یلول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه، قه‌ڵادزێی وتی "به‌فه‌رمی هیچمان پێنه‌وتراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام جوڵه‌ی چه‌ند رۆژی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌یانییه‌وه تا 20ی مانگ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه".
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7-9-2017دا پڕۆژه‌یه‌كی حه‌وت خاڵی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده كرد، دوێنێ و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌شكردن.
پێشتریش ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتییه و نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "بووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان به‌لاوه باشبوو، به‌ڵام تێبینییان له‌سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هه‌بوو، سبه‌ینێش ده‌درێته پارتی، ئه‌گه‌ر پارتیش رازی بوو ئه‌و كاته پڕۆژه‌كه دێته‌وه سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا، بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتی وتی "بۆیه له كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌شداری ئه‌وانیش په‌رله‌مان كارا دەكرێته‌وه".
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی "بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره و پێشتری سه‌ركردایه‌تیشمان هه‌یه به كۆده‌نگی نیشتمانی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه تا یاسا بۆ ریفراندۆم ده‌ربچێت، گه‌شبینم به‌وه‌ی به‌و پڕۆژه‌یه ئێمه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن".
بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و له رۆژی 5-9-2017ه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 22-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:11:36:09/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3886
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت