عه‌بدولستار مه‌جید: عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وه‌یه دوو ساڵه حزب په‌رله‌مانی داخستووه
وێستگه نیوز –
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وه‌یه دوو ساڵه حزب په‌رله‌مانی داخستووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حوكمڕانیی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی خه‌لیفانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆڕێكی بۆ عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سازكرد.
له‌سه‌ره‌تادا عه‌بدولستار مه‌جید تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و تیرۆر و توندوتیژییه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ریی"بوزیه‌ت"ی میانماره‌وه رووبه‌ڕووی موسوڵمانانی ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید وتی: "وڵاتانی زلهێز و به‌ناو دیمكراسیی چاوی خۆیان له ئاستی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی مهسوڵمانانی مینمار كوێركردووه و ئه‌وه‌ش جورئه‌تی زیاتری داوه‌ته عه‌سكه‌ر تا تاوان و كۆمه‌ڵكوژیی زیاتر ئه‌نجام بدات" .
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش, عه‌بدولستار مه‌جید وتی: "له‌كاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا مه‌رجی ئیمه بۆ به‌شداریی له حكومه‌ت ئه‌وه بووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هیچ پاساوێكدا بێده‌نگ نابین له گه‌نده‌ڵیی و به كردار و گوفتار رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه" .
وه‌زیری كشتوكاڵ سه‌رسوڕمانی خۆشی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌ربڕی كه ده‌لێن عه‌یبه له حكومه‌تدا بیت و وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش مامه‌ڵه بكه‌ی و ئاشكرایكرد كه "عه‌یبه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه دوو ساڵ زیاتره و به بڕیاری حزب به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی ئه‌م هه‌رێمه له‌كارخراوه و ناتوانێ به كاری خۆی هه‌ستێت" .
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه "حوكمڕانیی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه و به تێپه‌ڕبوونی كاتیش گرفته‌كان ده‌بنه قه‌یران و قهیرانكانیش قوڵتر ده‌بنه‌وه و دواجار سه‌ریان له ته‌قینه‌وه‌وه ده‌رده‌چێت" .
AM:08:22:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5522
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت