سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: ده‌كرێت ریفراندۆم بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌نجام بدرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كرێت ریفراندۆم بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بۆ قورسایی ریفراندۆم باشتر وایه په‌رله‌مان كارا بێت.
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "ئێمه و یه‌كێتی هه‌وڵی زۆرمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت تائێستا پارتی و گۆڕان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه رێكنه‌كه‌ون، دۆخه‌كه به دوو شێوه ده‌بێت، یان پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه، یان دۆخه‌كه ههربهمجۆرهی ئێستا تا كاتی ته‌واوبوونی خولی چواره‌می په‌رله‌مان ده‌ڕوات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌رجه پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه؟ سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كگرتوو وتی "مه‌رج نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت ریفراندۆم بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه ده‌بێته جێی مشتومڕێكی زۆر، له‌به‌رئه‌وه بۆ قورسایی ریفراندۆم باشتر وایه په‌رله‌مان كارا بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی وێستگه نیوز كه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و داوا له یه‌كگرتوو بكرێت، له‌گه‌ڵیاندا به‌شدار ده‌بێت؟ د.محه‌مه‌د وتی "چه‌ندێك له‌كارخستنی په‌رله‌مان هه‌ڵه و خراپ بوو، كارانهكردنهوهشی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئێمه نه به‌دیلی پۆستی كه‌س بووین و نه پۆستی كه‌سی دیكه‌ش وه‌رده‌گرین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت".
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
PM:08:51:30/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3122
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت