ئه‌ندامێكی مامۆستایانی ناڕازی: چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی حكومه‌تین
ئەرشیف-دیمەنێک لەکاتی ناڕەزایی دەربڕینی مامۆستایان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتن بزانن پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌ستكاری موچه ده‌كات یان نا، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
ته‌ها ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، پێشتر كه به‌یاننامه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه هه‌ڵوێستیان راگه‌یاندووه و ئێستاش چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتن پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی واده‌ی خویندن كه ئایا حكومه‌ت ده‌ستكاری موچه ده‌كات یان نا.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر تا رۆژی 10-9-2017 حكومه‌ت وه‌ڵامی بۆ داواكارییه‌كانمان نه‌بوو ئه‌و كاته هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، چونكه ده‌وامكردن به‌و شێوه‌یه زه‌حمه‌ته"، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان، ته‌ها ئه‌حمه‌د وتی "ئێمه گروپێكی فشارین و فه‌رمی نین، حكومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ناكات، به‌ڵام ئێمه‌ش داواكانمان گه‌یاندۆته حكومه‌ت و چاوه‌ڕێی حكومه‌تین".
بۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی مامۆستایانیش، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی گردبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و داوایانكرد تا رۆژی 10-9-2017 حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتی موچه لاببات و موچه‌ش له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ناكه‌نه‌وه.
PM:03:48:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت