به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم دوای گه‌رانه‌وه‌ی له ئێران: دۆخه‌كه‌م هیچ به‌دڵ نییه
وێستگه نیوزـAFP
رافاییل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئێرانی كرد و سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاران وتی: دۆخه‌كه به‌هیچ جۆرێك جیگه‌ی ره‌زامه‌ندی نییه".
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه رافاییل گرۆسی به رۆژنامه‌نوسانی وتوه: هاوكاریكردنی تاران بۆ ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نییه و داوایكردن هه‌رچی زووه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی تاران ئه‌نجامێكی هه‌بێت.
گرۆسی كاتێك گه‌رایه‌وه بۆ ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه‌و وتویه‌تی: "گه‌یشتوینه‌ته بنبه‌ست و رێگه‌یه‌كی داخراو.. ده‌بێت ئه‌مه بگۆڕدرێت."
AM:09:24:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت