لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی مامۆستایان و مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
وێستگه نیوزـ
لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی مامۆستایان و مامۆستایانی ناڕازی جه‌ختیانكرده‌وه كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 18ی كانونی یه‌كه‌می 2017 له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا خۆپشاندان ده‌كه‌ن.
لیستی هاوبەش لە لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوادەبن، كە سەرەتای دەستپێكردنی ناڕەزایەتییەكی نوێیە.
له به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشدراوە، باسەرجەم چین و توێژەكان بەناڕەزایی خۆیانی بزانن، چونكە ئەم خۆپیشاندانە، هی هیچ كەس و لایەنێك نییە، بۆیە داواكارن پشتیوانی‌یان بكەن. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەداهاتوودا ناڕەزایەتییەكانیان فراوانتر دەبێت لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم.
دەقی بانگەوازەكە:
PM:08:08:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت