هاتوچۆی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ بایكۆتی ده‌وامی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەرگاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە رووی هاوڵاتیان داخستووە".

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هۆکاری راگەیاندنی بایکۆت لەلایەن کارمەندانی هاتووچۆوە دواکەوتنی مووچەکانیانە و دەشوترێت، سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر بەڕێوەبەری هاتوچۆدا، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بایکۆت كردن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاری سزادان و بەندكردنی عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوه‌ی یەك مانگ لەلایەن دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆەوە دەرچوەو سزاكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ پۆست و كاركردنی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نییه‌.

به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، عەمید ئاسۆ محەمەد، كه‌ ئێستا له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانییه‌، کاتێک بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووە بە فەرمانی خۆی دەرماڵەی بڕوانامەی خوێندنی بۆ خۆی بەستووە.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بریای سزاكه‌ش، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بەهۆی خوێندن و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان، سزای بەندكردن بۆ عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین دەرچوە، نەك سزاكە پەیوەندی بە پۆست و كاركردنی وەك بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بێت.

باسی لەوەشکرد: خوێندن بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، پێچەوانەی رێنماییەكانی پەیوەستە بە خوێندنەوەو بڕیاری سزادانه‌كه‌ش بۆ یەك مانگە و لەلایەن دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆەوە دەرچوە.

له‌ رۆژانی رابردووشدا، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتیان راگەیاند، دوێنێش خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دژی خراپی بارودۆخی ژیانیان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی گردبوونەوە.


AM:09:10:08/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو