بەوێنە... بزانە گەردەلولی هارڤی چ كارەساتێكی دروستكردووە


وێستگە نیوز- دانیار فاروق

باران بارینی بەخوڕ دەرەنجامی گەردەلولی هارڤی لەناوچەكانی خۆرهەڵاتی ولایەتی تەكساسی ئەمریكا بەردەوامی هەیە و لەهەندێك ناوچە ئاستی ئاو بۆ 60 سانتیم بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو لافاو و باوبۆرانە مێژووییەی كە زۆرێك لەشارەكانی ئەو ولایەتەی گرتۆتەوە، لەدیارترینیان شاری هیوستن، كە بەچوارەم گەورە شاری ولایەتەكە هەژمار دەكرێت لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە.

گەردەلولی هارڤی كە تا ئێستا دوو كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، خێرایی ئەو گەردەلولە گەیشتە 210 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، لای خۆیەوە ئیدارەی خۆجێی شاری هیوستن رایگەیاند" ژمارەی بەهاناوەچوونی خێرا لە بەڕێوبەرایتی فریاكەوتنی خێرا 56 هەزار تەلەفونی بۆچووە لەسەعات 10ی دووەم شەوی گەردەلولەكەدا.

پێویستە بوترێت گەردەلولی هارڤی لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە كەناراوەكانی ولایەتی تەكساسی گرتەوە و خێرای با و گێژەڵوكە گەیشتە 210 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، ئەمەش بوە هۆی باران بارینێكی زۆر و پچڕانی هێڵەكانی كارەبا لەزۆربەی ناوچەكاندا.





















PM:12:00:28/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو