ئەمریكا: باری نا ئاسایی لە ویلایەتی تێكساس راگەیەندرا

‌گەردەلولی هارڤی بەبێ‌ بەزەییترین گەردەلول دادەنرێت لە جیهاندا

وێستگە نیوز- دانيار فاروق

بەهۆی ئەو باوبۆرانە بەهێزەی كە بە گەردەلولی هارڤی ناسراوە رووبەڕووی كەناراوەكانی باشوری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆتەوەو چەندین زیانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەبەرامبەردا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باری نائاسایی لە ویلایەتی تێكساسی باشووری وڵاتەكەی راگەیاند.

راگەیاندنی باری نائاسایی لە ویلایەتی تێكساس بەهۆی گەردەلولی هارڤی بەهێزەوەیە، كە چەند رۆژێكە هەڵیكردووە، توندییەكەی گەیشتووەتە 210 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و زیانێكی زۆری ماددی بە ویلایەتەكە گەیاندووە.
 
بە راگەیاندنی باری نائاسایی لەو ویلایەتە، حكومەتی ناوخۆیی تێكساس دەتوانێ سوود لە دارایی و تونی حكومەتی فیدڕاڵی ئەمریكا وەربگرێت.

پێویستە بوترێت زریانی هارڤی بەخێرایی 210 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، گەیشتۆتە ‌ویلایەتی تێكساسی ئەمەریكا و ناوچە كەناراوەكانی ئەم ولایەتەی تێكداوە، ئەوەش ئاشكراكراوە كە ئەم زریانە، گەردەلول و بایی خێراتر لەگەڵ خۆیدا هێناوە و هاوكات بەراوردكراوە نزیكەی 1 مەتر بارانی لەگەڵ خۆی هێناوە. زریانی هارڤی بەهێزترین زریانێكە كە ئەمەریكا لە 12 ساڵی ڕابردوودا رووبەڕووی بۆتەوە.

دەسەڵاتدارانی ولایەتی تەكساس هۆشداریداوە لەهەندێك لەناوچەكانی ئەم ولایەتە لافاوی زۆر گەورە هەستاوە و بۆتە هۆی قەیرانێكی مرۆیی گەورە.

دواجار كە لە ئەمەریكا ز‌ریانێك بە قەبارەی گەردەلولی هارڤی رویدابێت، ساڵی 2005 بوو كە ز‌ریانی كاترینا لە ولایەتی نیوئۆرلیانز هات و 2000 كەسی كوشت. لە زریانی ویلماش كە هەر ئەو ساڵە روویداو بەهۆیەوە 87 كەس كوژران.


PM:03:41:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو