به‌ڤیدیۆ..سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی گەردەلولی هارڤی له ئه‌مریكا
وێستگە نیوز-
وێڕای زه‌ره‌ر و زیان و مه‌ترسییه‌كانی گه‌رده‌لولی هارڤی له ولایه‌تی ته‌كساس، به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌و ولایه‌ته كاره‌ساته سروشتییه‌كانی كردووه‌ته گاڵته و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش.
چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كاره‌ساته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه كه به‌شێك له هاوڵاتیانی ته‌كساس وێڕای مه‌ترسییه‌كان و روخانی خانوه‌كانیان و پڕبونی ماڵه‌كانیان له ئاو، كه‌چی روداوه‌كه‌یان كردووه‌ته گاڵته‌وگه‌پ.
باران بارینی بەخوڕ دەرەنجامی گەردەلولی هارڤی لەناوچەكانی خۆرهەڵاتی ولایەتی تەكساسی ئەمریكا بەردەوامی هەیە و لەهەندێك ناوچە ئاستی ئاو بۆ 60سم بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو لافاو و باوبۆرانە مێژووییەی كە زۆرێك لەشارەكانی ئەو ولایەتەی گرتۆتەوە، لەدیارترینیان شاری هیوستن، كە بەچوارەم گەورە شاری ولایەتەكە هەژمار دەكرێت لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە.
گەردەلولی هارڤی كە تا ئێستا دوو كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، خێراییەکی گەیشتوەتە 210 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لای خۆیەوە ئیدارەی خۆجێی شاری هیوستن رایگەیاند" ژمارەی بەهاناوەچوونی خێرا لە بەڕێوبەرایتی فریاكەوتنی خێرا 56 هەزار تەلەفونی بۆچووە لەسەعات 10ی دووەم شەوی گەردەلولەكەدا.
پێویستە بوترێت گەردەلولی هارڤی لە ئێوارەی رۆژی هەینی 25ی ئابی 2017 كەناراوەكانی ولایەتی تەكساسی گرتەوە و خێرایی با و گێژەڵوكە گەیشتە 210 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش بوە هۆی باران بارینێكی زۆر و پچڕانی هێڵەكانی كارەبا لەزۆربەی ناوچەكانی ئەو ولایەتە و گەیاندنی زیانێکی ماددیی زۆر بە هاوڵاتیان.
PM:02:00:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت