په‌یامێك له بنه‌ماڵه‌ی دوو برا كوژراوه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی
دوو برا کوژراوەکەی باڵەکایەتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بنه‌ماڵه‌ی دوو برا كوژراوه‌كه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی داوای دانبه‌خۆدا گرتن له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن و داواكاریشن له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ.
كه‌ریمخان گونده‌ژوری و خدر عمر ئاغا له جیاتی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوی گونده‌ژۆر له په‌یامێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه "دوای روداوی 25-8-2017ی گونده‌ژۆر كه هه‌واڵی دڵته‌زینی گیان به‌ختكردنی دوو برا به ناوه‌كانی لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر و فه‌رمان ئه‌سكه‌نده‌ر و بریندار بوونی دوو برای دیكه‌یان به زوڵم و غه‌دری ئاشكرا و له ئه‌نجامی ده‌رسنه‌دانی چه‌ك به‌ده‌ستان بوه بڵاوبوه‌وه".
ناوبراوان وێڕای سه‌ره‌خۆشییان بۆ هاوخه‌مانییان، سوپاسی مه‌وقیفی عه‌شایری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و داوای دانبه‌خۆدا گرتنیش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن و داواكارن كه‌لتوری ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه سوتاندن نه‌هێننه جێی كه‌لتوری جوانی پێكه‌وه‌ژیان و میوان دۆستی مێژوویی باڵه‌كایه‌تی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی خه‌باتكاری باڵه‌كایه‌تی هه‌موو تێكوشانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تی یاسا بووه و ده‌بێت به‌و فه‌رهه‌نگه‌شه‌وه به‌ره‌و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆین و پێویسته رێز له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه خه‌باتگێڕه‌كان بنێین و هه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێك نه‌كه‌ینه پێوه‌ری خه‌باتی دوور و درێژی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، داواكارین له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ".
شه‌وی رابردوو له نزیك گوندی گونده‌ژور له سنووری قه‌زای چۆمان، پێكدادان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران و چوار برای دانیشتووی ئه‌و گونده روویدا و به‌هۆی ته‌قه‌ی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه دوو برا كوژراون و دووانی دیكه‌شیان برینداربوون.
ئه‌مڕۆش كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوو پێشمه‌رگه‌یان به گومانی ئه‌و رووداوه راده‌ستی ئاسایش كردووه.
PM:09:26:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 28526
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت