چەند چەکدارێک لە دوبز چوونە سەر ماڵی ئەفسەرێک و حەوت کەسیان کوشت
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی پردێ رایگەیاند، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەفسەرێکی پۆلیس و لە ئاکامدا حەوت کەسیان کوشت و خۆشیان فڕاند.
محەمەد تەلعەت بەڕێوەبەری ئاسایشی پردێ بە ماڵپهری ئێن ئاڕ تی راگەیاند: کاتژمێر 1:30 خولەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو چەکدارانە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مەلحە لە رۆژئاوای دوبز و ماڵی ئەفسەرەکەش لەو گوندەدا بووە.
ئەوەشی وت، کاتێک چوونەتە ماڵەکەوە، سێ کوڕی ئەفسەرەکە و دوو خاڵۆزا و دوو برازایان کوشتووە، هەروەها ئەفسەرەکەشیان فڕاندووە، پێش ئەوەش ئۆتۆمبێلەکەیان لەناو ماڵەکەدا تەقاندووەتەوە و ژمارەیەک چەکیشیان بردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای رووداوەکە، چەکدارەکان کە بە وتەی ئەو داعش بوون، کەوتوونەتە بۆسەیەکی پێشمەرگەوە لە رۆژئاوای میحوەری دوبز و دوو چەکداری داعش کوژراون و ئەفسەرەکەشیان رزگارکردووە.
ئەفسەرەکە ناوی فەرحان محەمەدە و بە رەگەز عەرەبە، هەروەها پلەی موقەدەمی هەیە.
گوندی مهلحه ههڵكهوتووه له دووری 10 كیلۆمهتر له رۆژئاوای شارۆچكهی دووبز و نزیكی كێڵگهی نهوتی بای حهسهنه.
پهلاماری چهكدارانی داعش بۆ سهر گوندهكانی سنووری دووبز بهردهوامه و مانگێك پێش ئێستا و له 18ی تهمموزی رابردووشدا پهلاماری گوندی چراخ یان دا و له ئاكامدا پێنج هاوڵاتیان كوشت، كه یهكێكیان موختاری گوندهكه بوو و ئهوانی دیكه كهسوكاری بوون.
AM:09:57:18/08/2017
ئهم بابهته 5626
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت