نوێترین زانیاری له باره‌ی ئه‌و ژنه‌ی له كه‌ركوك له لایه‌ن "برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به سۆنده كوژرا"
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
دوای ئه‌وه‌ی شەوی هەینی ژنێكی تەمەن 27 ساڵان کە دایکی پێنج منداڵە، لە ئاکامی ئەشکەنجەدانێکی زۆر لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەیەوە گیانی لە دەستدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌بووه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت، به‌دوای كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ون تا بكوژه‌كه‌ی سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرێت.
ئەو خێزانە خەڵکی شارۆچکەی ریازن و لە نەتەوەی عەرەبن بە ئاوارەیی هاتوونەتە ناوشاری کەرکوکەوە و ئێستا لە گەڕەکی حەی نەسر نیشتەجێ بوون.
ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بە کوشتنی براژنی خۆی لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەسگیرکراوە و مێردی ژنەکەش دەڵێت براکەی ستەمی لە هاوسەرەکەی کردووە و شایانی ئەوە نەبووە بەوجۆرە ئەشکەنجەی بدات چجای کوشتن.
ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگاداری رووداوەکەن دەڵێن کە سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەی ئەو پیاوەو براژنەکەی لەسەر ئەوەبووە کە ئەرکێکی داوە بەسەر براژنەکەیدا، بەڵام براژنەکەی رەتیکردووە کە بەگوێی بکات بۆیە بە سۆندە داویەتی لە ژنەکە بە رادەیەک ئەوەندەی لێداوە کە بێهۆشبووە.
دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژنەکە گیانی لە دەستداوە. سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژە بەوە دەکات کە چاودێری وردی ئەو ڕووداوە دەکەن.
جوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه تازه‌یه و ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنه‌كه به‌خاك سپێردراوه، بۆیه له رۆژانی داهاتوودا زیاتر روون ده‌بێته‌وه كه‌و پیاوه بۆ ئه‌و براژنه‌ی كوشتووه.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا هاوسه‌ری ژنه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر براكه‌ی تۆمار نه‌كردووه، بكوژی ژنه‌كه‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و ده‌بێت دادوه‌ر سزایه‌كی پڕ به تاوانه‌كه‌ی بدات.
ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه چاوه‌ڕوانی دادوه‌رین تا بزانین دۆسیه‌كه به چی ئاقارێكدا ده‌بات، ئه‌گه‌ر زانیمان سزایه‌كی سوكی بۆ بكوژه‌كه بڕیه‌وه ئێمه وه‌ك لیژنه‌كه‌مان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌دوای دۆسییه‌كه‌دا ده‌چین و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه تۆمار ده‌كه‌ین".
بەپێی ئاماری بەشی توندوتیژی خێزانیی لە پۆلیسی کەرکوک، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 243 حاڵەتی کێشەی خێزانی تۆمارکراون و هەر لەم ساڵدا هەشت ئافرەت بەهۆکاری جیا جیا کوژراون.
AM:12:02:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 11550
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت