دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ئابی 2017، هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كۆبونه‌وه، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیره‌كه گه‌یشتنه هه‌ولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێكرا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له جان ئێف لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدای پایته‌خت گه‌یشتنه هه‌ولێر و له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر، کاتژمێر 4ی دوانیوەڕ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو وەزیرە فەرەنسییەکە کرد.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس و شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆمه كه به‌لای فه‌ره‌نساوه بابه‌تی گرنگن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه به سه‌ردانیكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵات گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه هه‌ردوو وه‌زیر چاویان به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت.
له7ی ئابی 2017دا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی به پشتیوانی عیراق له شه‌ڕ دژی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای له كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كرد به‌شداربن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له عیراقدا.
PM:03:57:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه