وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه به‌غدا
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه جان ئیف لۆدریان و فلۆرانس بارلی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌خت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه هه‌ردوو وه‌زیر چاویان به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت.
له 7ی ئابدا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی به پشتیوانی عیراق له شه‌ڕ دژی تیرۆر دووپات كرده‌وه، لای خۆیه‌وه عه‌بادی داوای له كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كرد به‌شداربن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له عیراقدا.
AM:09:41:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت