سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: رێگا ناده‌ین ئاڵۆزی له خۆپیشاندانه‌كان دووباره ببێته‌وه
خۆپیشاندانی هێلەگ زەردەکانی فەرەنسا.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌رو و رایگه‌یاند: حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ناهێڵێت ئه‌و جۆره كارانه دوباره‌ببێته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازی فه‌ڕه‌نسا كه به هێله‌ك زه‌رده‌كان ناسراون له دوو رۆژی رابردوودا بانكێك و ژماره‌یه‌ك دوكان و چێشتخانه‌یان له شه‌قامی شانزیلیزێ له ناوه‌راستی پاریس سوتاند، له ئه‌نجامدا ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كانی فه‌ره‌نسا دروستبوو و زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر ده‌ستكیركران.
ئیمانۆێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له‌و دوو رۆژه‌دا له شه‌قامی شانزیلیزێ روویدا خۆپیشاندان نه‌ماوه و به‌شێك نیه له ئازادی راده‌ربرین".
ئیمانۆێل ماكرۆن ده‌شڵێت: "خۆپیشانده‌ران به‌و كارانه‌یان ده‌یانه‌وێت كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ناوببه‌ن، حكومه‌تی فه‌ره‌نساش رێگا به دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و روداوه نادات و له‌و نزیكانه بریاری توند ده‌رده‌كات".
هێله‌ك زه‌رده‌كان، جوڵانه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه بۆ ده‌ربڕینی ناڕازی و یه‌كه‌مجار له مانگی ئایاری 2018 سه‌ری هه‌ڵدا، دواتر هێزی ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیادی كرد و وتوانی گڕی خۆپیشاندان له فه‌ره‌نساوه بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی والۆنیا-ی فه‌ره‌نسا و هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌لجیكا.
جوڵانه‌وه‌كه هێله‌كی زه‌ردی وه‌ك ره‌مزێك بۆ خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبژاردوه ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسا كه له ساڵی 2008ه‌وه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شۆفێراندا سه‌پاندویه‌تی ده‌بێت له ئۆتۆمبیله‌كانیاندا هه‌بێت یان ئه‌و كاته‌ی كه له ئۆتۆمبیل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر رێگا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، ده‌بێت هێله‌كه‌كه له‌به‌ر بكه‌ن تا له‌وانی دیكه‌وه دیار بن.
له مانگی كۆتایی ساڵی 2018 هێمای هێله‌ك زه‌رده‌كان زیاتر به وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبوه‌وه و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ناوچه‌كانی باشوری عیراقیش.
AM:11:01:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت