داعش بڕیارێکی کت‌وپڕ بۆ ژنانی تەلەعفەر دەردەکات
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئابی 2017، رێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هیچ ژنێكی له باره‌گاكانی ناو ته‌له‌عفه‌ر نه‌هێشتووه و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌فره‌زانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به ژنان.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی موسڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ داعش بڕیارێكی كتوپڕی ده‌ركردووه و فه‌رمانی ده‌ركردووه هیچ ژنێك له باره‌گاكانی ئه‌و رێكخراو له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر نه‌مێنن و چۆڵی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت راشیگه‌یاندووه كه داعش ئه‌و مه‌فره‌زانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به ژنان و له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌ركیان پێ سپێردرابوو.
رێكخراوی داعش له ته‌له‌عفه‌ر مه‌فرەزه‌ی ژنانی چه‌كداری بۆ پشكنین و چاودێریكردنی بازاڕ و كركردنه‌وه‌ی زانیاری به‌كارهێناوه.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌یدا رێكخراوی داعش هاتوچۆ و جموجوڵی خێزانه‌كانی له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه قه‌ده‌غه كردووه و به مۆڵه‌تی ره‌سمیی ئه‌و رێكخراوه نه‌بێت، ناهێڵێت هیچ خێزانێك بجوڵێت، سەرچاوەکە راشیگه‌یاندووه كه دۆخی ناوخۆیی ته‌له‌عفه‌ر زۆر شڵه‌ژاوه.
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر هێشتا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه كه زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی بیانی و عه‌ره‌بین، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیش ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستكردن به ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه ته‌واو كردووه.
AM:11:50:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3533
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت