لایەنە سوننەکان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان رێککەوتن


وێستگه‌نیوزـ

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی لایەنە سوننەکاندا بڕیار لەسەر دیاری کردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دراوە.


شەوی رابردوو هەر سێ لایەنی حەسم و سیادە و عەزم بە ئامادەبوونی سەرکردە سیاسییەکانی سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکانیش لایەنە سوکنەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سالم عیساویك بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێت.

باس لەوەش کراوە، لایەنە سوننەکان نایانەوێت لەوە زیاتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە بە پشکی خۆیانی دەزانن بە وەکالات ببرێت بەڕێوە، لەبەر ئەوە داوایان لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کردووە پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت مانگی یانزەی ساڵی رابردوو بەهۆی سکاڵایەکەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمان بەبڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوورخرایەوە، لایەنە سوننەکانیش بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە هەریەکە لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی و شەعلان کەریمیان كاندید کرد، بەڵام هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و شەعلان کەریم لە كاندیدی بۆ ئەو پۆستە کشانەوە.


AM:09:36:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت