تۆڕی تونێله‌كانی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ كرا

‌رێگای تەلەعفەر

وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان چونه‌ته‌ ناوچه‌كانی خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر تۆڕێك له‌ تونێله‌كانی رێكخراوی داعشدا گرتووه‌.

فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 21ی ئابی 2017 رایگه‌یاند: یه‌كه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌ پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژی دووه‌می ئۆپرسیۆنی (قادیوم یا تلعفر)، چووه‌ته‌ ناوچه‌كانی كیفاح و وه‌حده‌ و سه‌عد له‌ خۆرئاوای ئه‌و قه‌زایه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر تۆڕێك له‌ تونێله‌كانی داعشدا گرتووه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 250 مه‌تر ده‌بێت و ئه‌و رێكخراوه‌ وه‌ك باره‌گا بۆ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و مه‌شق و راهێنان به‌كاری هێناوه‌.

رائد شاكر جه‌وده‌ت ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ردوو گوندی مه‌لا جاسم و عبره‌ عه‌زیزیان له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رزگار كردووه‌ته‌وه‌ و 20 چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌ و دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و سێ ماتۆڕسكیلیان تێكشكاندووه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2017 هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشڕه‌ویی یه‌كه‌كانی سوپایان له‌ پرۆسه‌ی (قادمون یا تلعفر) راگه‌یاند و وه‌زاره‌تی به‌رگرییش ئاشكرایكرد كه‌ 16 چه‌كداری داعش له‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كان كوژراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق هه‌ڵاتنی هه‌زاران هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ قه‌زاكه‌ راگه‌یاند كه‌ پێش ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ ماڵوحاڵیان جێهێشتووه‌.

لیز گراندی، رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی یۆنامی له‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و هه‌زاران هاوڵاتییه‌ 10 بۆ 20 كاتژمێر و له‌ كه‌شێكی گه‌رمدا به‌پێی رێگایان بڕیووه‌ تا گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و له‌ مانگی نیسانی رابردوشه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار هاوڵاتی قه‌زاكه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و چاره‌نوسی ئه‌وانه‌ش نازانرێت كه‌ هێشتا له‌ ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.

عااااجل. الفريق رائد جودت: قطعات الشرطة الاتحادية باسناد الحشد الشعبي تستأنف اليوم الثاني لانطلاق المعركة توغلها باتجاه ...

Posted by ‎الموقع الرسمي لقيادة قوات الشرطة الاتحادية‎ on Sunday, August 20, 2017



عاجل. الفريق رائد جودت: قوات الشرطة الاتحادية مسنودة بالحشد الشعبي تستعيد السيطرة على قرية ملا جاسم وعبرة عزيز وتقتل 20 داعشيا وتدمر عجلتين مفخختين و3دراجات نارية يستقلها الدواعش .

Posted by ‎الموقع الرسمي لقيادة قوات الشرطة الاتحادية‎ on Monday, August 21, 2017


PM:03:09:21/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 5798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو