هێزه عیراقییه‌كان ده‌ستیان به رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌ستیان به پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كردووه و گورزیان له مۆڵگه پته‌وكراوه‌كانی داعش له‌و قه‌زایه وه‌شاندووه.
محه‌مه‌د خه‌زراوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق به كه‌ناڵی روسیا توده‌ی راگه‌یاند كه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق چاوه‌ڕوانی ته‌واوبونی گورزه ئاسمانییه‌كانن تا ده‌ست به هێرشی وشكانی بكه‌ن، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێزه‌كان ئاماده‌ن به‌ره‌و رزگاركردنه‌وی ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه رزگار بكه‌نه‌وه كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاشكراشیكرد كه له‌وانه‌یه رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر هاوكات بێت له‌گه‌ڵ رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و هه‌ردوكیان پێكه‌وه له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه بسه‌ندرێنه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 14ی ئابی 2017 فه‌ریق روكن شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی زرێپۆش و هێزی بژارده به‌ره‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر جوڵێنراون و سه‌نگه‌ره‌كانیان بۆ شه‌ڕی داهاتووی رزگاركرده‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه جێگری كردووه.
هه‌ر له دووشه‌ممه‌دا ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی گروپه‌كانی ناو حه‌شد له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس عیراق كۆبونه‌ته‌وه و تاتوتوێ رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان كردووه و ئه‌رك و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانیش به‌سه‌ر گروپه‌كاندا دابه‌ش كراوه.
AM:09:14:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2053
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت