وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌باره‌ی بابه‌تی ڤیدیۆی شووتیه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌می ناوخۆ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هاورده و به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ له ڕووی كواڵیتییه‌وه له هه‌موویان باشتر و ته‌ندروستتره.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، حسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه سۆشیاڵ میدیا زۆر به‌خراپی به‌كارده‌هێنرێت بۆ شكاندنی به‌رهه‌می ناوخۆ".
حسێن حه‌مه كه‌ریم ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندیدارنین و به‌بێ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه و به‌دواداچوون و په‌یوه‌ندی كردن به‌لایه‌نه فه‌رمییه‌كانه‌وه، پۆستێك ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی دوودڵی لای هاووڵاتیان، زه‌ره‌رێكی زۆریش له‌به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌ده‌ن و به‌قازانجی به‌رهه‌می هاورده‌ش ده‌شكێته‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و پۆستانه ده‌چێته خانه‌ی زیان گه‌یاندن به ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمه‌كه‌مان و گومان په‌یداكردن به‌رامبه‌ر خاوه‌نی پۆسته‌كان".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌می ناوخۆ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هاورده و به تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ له رووی كوالیتییه‌وه له هه‌موویان باشتر و ته‌ندروستتره و زیاتر ئۆرگانییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نایشارینه‌وه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره و پێویستی زۆر زیاتری به به‌دواداچوون و رێنماییكردنی جووتیاران و كشتیارانه. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زۆر به‌جدی له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانێت و له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌م پرسه ده‌كۆڵینه‌وه‌و به دواداچوون ده‌كه‌ین".
وتیشی: "له‌هه‌مان كاتدا داواكارین له هه‌موو دڵسۆزان نه‌بنه هاوكار بۆ ئه‌و كه‌سانه له‌ڕێگه‌ی شه‌یركردن و ناردنی پۆسته‌كان به مێسنجه‌ر. له‌گه‌ڵ ڕیزو پێ‌زانین بۆ جووتیاران و دڵسۆزان وخه‌مخۆرانی پارستن وگرنگیدان به‌به‌رهه‌می ناوخۆ".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبوه‌وه كه هاووڵاتییه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه "بەرهەمی شوتی بە دەرمان و بە ماوەی 20 رۆژ پێدەگەیەندرێت و زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی هاوڵاتیان هەیە".
PM:03:48:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت