رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: 3 وڵات سه‌ركردایه‌تی هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی "سیستمێكی نوێی جیهانی"
وێستگه نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ره‌س ده‌هێنێت و سێ وڵات سه‌ركردایه‌تی هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی "سیستمێكی نوێی جیهانی".
رۆژنامه‌ی" زه كریداڵ"ی ئه‌مریكی، دوێنێ هه‌ینی 2ی ئایاری 2024، له شیكارێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه "جووڵه‌یه‌كی گه‌وره" له ئارادایه و سێ وڵات ئه‌نجامیده‌ده‌ن بۆ "زامنكردنی ئایندهی جیهان" له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌سهێنانی پێشبینیكراوی سیستمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
رۆژنامه‌كه هۆكاری ههرهسهێنانهكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ژمونه‌ی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هه‌یه‌تی و ئه‌مه‌ش "وێرانبوونی" جیهانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "چین و ئێران و روسیا، له ئێستادا ده‌ستیانكردووه به ئه‌نجامدانی جووڵه‌ی راسته‌قینه و بێ وێنه، بۆ دروستكردنی سیستمێكی نوێی جیهانی، له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی ئابوریی برێكس، وه‌ك به‌دیلێك بۆ سیستمی سوێفتی ئه‌مریكی-خۆرئاوایی. ئامانج له‌م كاره زامنكردنی جیهانه له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی سیستمی ئابوری، له ئه‌نجامی "گه‌نده‌ڵی" نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ژمونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "روسیا میوانداری رێكخراوی UNRWA كرد و پاڵپشتی دارایی و ئابوری پێشكه‌ش كرد، تا بتوانێت له هه‌وڵ و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه دوای هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دێت بۆ راگرتنی ته‌مویلكردنی رێكخراوه‌كه. هه‌روه‌ها چین و ئێران، هه‌مان رێچكه‌ی روسیایان گرته‌به‌ر و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له پێناو یه‌كگرتن و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، میوانداری پارته فه‌له‌ستینییه‌كانیان كرد".
رۆژنامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، سیستمه جیهانییه كۆنه‌كه، له سایه‌ی "گه‌نده‌ڵییه زۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ژمونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، بێ گوێدانه ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه و به‌رده‌وامبوون له پشتگیری و پاراستنی رژێمی ئیسرائیل، هه‌نووكه خه‌ریكه "هه‌ره‌سده‌هێنێت".
هه‌مو ئه‌وانه وایانكردووه ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته، بۆ هێنانه‌ئارای سیستمێكی نوێی جیهانی، له پێناو پاراستنی جیهان له سیستم و سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵكوژ و هه‌ژمونیان، ده‌ستیان به جووڵه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی وه‌سفی رۆژنامه‌كه، ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر چین" له ئێستادا خه‌ریكه كاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ستده‌دات". حاڵی حازر چین " له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به ئاشكرا گومان له ئه‌مریكا و تواناكانی ده‌كات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌رحه‌ق به‌و پێداگرییه‌ی كه رێگره له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و بێده‌نگی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ئیسرائیل به ئاشكرا ئه‌نجامیانده‌دات. ئه‌مه جگه له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر هێلێ نۆرد ستریم له ئه‌وروپا".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه سیستمی بریكس، به‌م نزیكانه ده‌بێته "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی نوێ" له جیهاندا. به‌مه‌ش ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی، هه‌ژمونی خۆیان له‌سه‌ر سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه پشت به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه: "ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئه‌وه‌یه چین، دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی كرد بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق، زیاتر له ئێران نزیكبووه‌ته‌وه. وه‌ك چۆن ساڵی رابردوو، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ نزیكبوه‌وه. وا دیاره ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته، له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی سودی هاوبه‌ش و زامنكردنی ئایندهی جیهان و دووركه‌وتنه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌نده‌ڵییه‌كانی، له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی رێكه‌وتوون.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه باس له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا، بۆ په‌كین-ی پایته‌ختی چین له مانگی داهاتوودا ده‌كات، له‌وێ رێكه‌وتنێك ده‌كرێت بۆ چالاككردنی"سیستمی نوێی جیهانی كه بیرۆكه‌ی سیستمی ئابوری برێكس-ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه".
ئه‌و دوو وڵاته، له‌گه‌ڵ ئێران بۆ پێكهێنانی "هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو"رێده‌كه‌ون له پێناو به‌دیهێنانی "سیستمێكی ئه‌منی نوێی جیهانی، سیستمێك له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به پرسی فه‌له‌ستین و ئه‌و جینۆسایده‌ی ئیسرائیل ئه‌نجامیده‌دا و خۆرئاوا هێشتا دووره له‌وه‌ی وه‌ك جینۆساید وه‌سفی بكات".
ئه‌و شیكارییه‌ی رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كات ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته، له به‌دیهێنانی سیستمی نوێی جیهانی سه‌ركه‌وتووبن، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌سهێنانی سیستمی سوێفتی ئابوری و نه‌مانی ره‌وایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رده‌م وڵاتانی جیهاندا، دوای ئه‌وه‌ی "به ته‌واوه‌تی ملكه‌چی" ویسته‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و بڕیاره‌كانی "سیستمه جینۆسایده‌كان" بووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ وڵاته گه‌وره‌كانی خۆرئاوا و پشتگیریی به‌رده‌وامیان بۆ ئیسرائیل.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م ساڵدا "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی نوێ" ده‌ركه‌وێت، سه‌نته‌ری هێزه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵات و باشوری جیهانه، نه‌ك خۆرئاوای جیهان.
PM:02:06:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت