14 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕبوو
وێستگه‌نیوز-
14ساڵ به‌ر له‌ئێستا له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 4ی ئایاری 2010دا، شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان، له‌به‌رده‌م كۆلێجه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێندرا، دوای 24 كاتژمێریش له شه‌قامێكی شاری موسڵ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
سه‌رده‌شت عوسمان ڕۆژی 25ی كانووی یه‌كه‌می ساڵی 1987 له گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له ڕۆژنامه‌ی "ئاشتینامه‌دا" كاریده‌كرد و خوێندكاری دوا قۆناغی به‌شی زمانی ئینگلیزیش بووه له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
سه‌رده‌شت به بابه‌ته ڕه‌خنه‌گره‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ناسرابوو، یه‌كێكیش له دواین وتاره‌كانی وتارێك بوو به‌ناونیشانی" من عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم"، كه تێیدا باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر ببێته زاوای سه‌رۆك چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و چیتر ناچار نابێت له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژاردا بژی و خۆشگوزه‌رانی ڕووی تێده‌كات، به‌مه‌ش ده‌یویست جه‌خت بخاته‌سه‌ر سه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و جیاوازییه چینایه‌تییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
هه‌ربۆیه كاتێك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه فیشه‌ك به ده‌میه‌وه نرابوو، ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ش ناڕه‌زایی فراوانی چین و توێژه جیاوازه‌كانی له هه‌رێم كوردستان لێكهوتهوه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ڕایانگه‌یان، كه چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندییان به‌ڕووداوه‌كه‌وه هه‌بووه و دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه گرووپێكی تیرۆریستین و چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییان به سه‌رده‌شته‌وه كردووه، داوایان لێ كردووه كاریان له‌گه‌ڵدا بكات، كاتێكیش سه‌رده‌شت ئه‌و كاره‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كوشتوویانه، دواتر دادگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و دانپیانانه، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تاوانباران ده‌ركرد.
به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی و چالاكوانان قسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیان وه‌ك سیناریۆیه‌كی ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانباران له‌قه‌ڵه‌م دا، هێزێكی ده‌سه‌ڵاتیان تاوانباركرد به كوشتنه‌كه‌ی.
ساڵانه‌ش له یادی شههیدكردنهكهیدا خه‌ڵاتی"سه‌رده‌شت عوسمان" ده‌درێت به ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و داكۆكیكاران له ڕۆژنامه‌نووسان.
بڕیاروایه به‌یانی 5ی ئازار كاتژمێر 3:30 پاشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م باخی گشتی له‌شاری سلێمانی، مه‌راسیمی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه بچێت.
PM:02:26:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت