نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی سێناتی ئه‌مریكی كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، شاندێكی سێنات رایانگه‌یاند كه ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/5/4 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی سێناتی ئه‌مریكی كرد كه له سیناتۆر جۆنی ئێرنتس و سیناتۆر تێد باد و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان پێكهاتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، تاووتوێ كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "شانده‌كه به‌رده‌وامیی پشتیگریی ئه‌مریكای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك بایه‌خ و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له تێكشكاندنی داعش و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقدا كرد".
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیریی سێنات و كۆنگرێسی ئه‌مریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له خواستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرده‌وه.
"چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بابه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی بوون"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
PM:12:28:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت