مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابەشدەکرێت
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له خشته‌كه‌یدا كه پێشتر بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و مووچه‌ی مانگی 6ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی 6ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
دواجار ئه‌وه‌شی باسكردووه، رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 28 و 29ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 30 و 31ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه خشته‌ی نوێی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه، به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، كه پاشه‌كه‌وته‌كه له %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه.
AM:08:52:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 17057
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت