دارایی رایگەیاند... هەفتەی داهاتوو ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش جەژنی قوربان دەكات.
لەو روەشەوە بەپێی زانیارییەكان، ، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی راگەیاندووە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كەوا هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و مووچەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو بەڵێنەی وەزارەتی دارایی پێشتر دابووی وابڕیارە پێش جەژنی قوربان، سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 6یان پێ بدرێت.
PM:03:45:17/08/2017
ئهم بابهته 83202
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت