بۆ راگه‌یاندنی خشته‌ی نوێی دابەشکردنی مووچه چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت
دابەشکردنی مووچە لە چاوەڕوانی وەزارەتی داراییدا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئابی 2017، مووچه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی به‌و خشته‌یه دێت كه پێشتر رایگه‌یاندبوو.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له خشته‌یه‌كدا كه پێشتر رایگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ك رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 16و 17ی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
بۆ راگه‌یاندنی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه رابگه‌یه‌نێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه خشته‌ی نوێی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه، به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، كه پاشه‌كه‌وته‌كه له %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه.
AM:08:49:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 46295
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت