سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی كۆریای باكوور
وێستگه نیوز – وڵاتی كۆریای باكوور به سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین وڵات له جیهاندا داده‌نرێت و به‌هۆی یاسا "سه‌یره‌كان" دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌میشه له ترس و له‌رزدا ده‌ژین.
له خواره به‌شێك له‌و قه‌ده‌غه‌كراو و سه‌یروسه‌مه‌رانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه كۆریای باكووری كردووه به وڵاتی "سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان":
1- به‌هۆی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن دیكتاتۆره بچووكه‌كه كیم جۆنگ ئون به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌به‌رده‌وامی له ترس و له‌رزدا ده‌ژین.
2- ته‌نها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئۆتۆمبێل ئه‌مه‌ش مانای وایه له هه‌ر 100 كه‌سێك، ته‌نها 1 كه‌س ئۆتۆمبێلی هه‌یه.
3- ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ره‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێیت.
4- مێژوو له رۆژی له‌دایكبوونی كیم ئیل سۆنگ سه‌رۆكی پێشوو له ساڵی 1912 ده‌ستپێده‌كات واتا ئێَستا له كۆریای باكوور ساڵی 105ه.
5- گوێگرتن له میوزیكی خۆرئاوایی به تاوان داده‌نرێت.
6- هێماكانی هاتووچۆ بوونیان نییه و پۆلیسه‌كان هاتووچۆ رێكده‌خه‌ن.
7- قه‌ده‌غه هاوڵاتیان وڵاته‌كه‌یان به ناوی "كۆریای باكوور" ناوببه‌ن و پێویسته بڵێن "كۆماری كۆریای دیموكراتی میلـلـی".
8- حكومه‌ت بڕیار ده‌دات كێ له پیۆنگ یانگی پایته‌خت نیشته‌جێ ده‌بێت و به‌پێی پێوه‌ری تایبه‌تی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:01:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 24873
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت