قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆخی ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم باشتر بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نیگه‌رانین له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ دواخستن و په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌نرێن، ده‌شڵێت: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆخی ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا باشتر بكه‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له په‌رۆشیمانه‌وه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانین له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی به مه‌به‌ستی دواخستن و په‌كخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نرێن، چونكه زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت و داهاتووی وڵاته‌كه‌مان ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاره‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ عه‌زرا زییا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن".
وتیشی: "له‌هه‌مانكاتیشدا جه‌ختمان له باوه‌ڕ و پره‌نسیپی نه‌گۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان كرد كه نه‌ك ته‌نها ئاماده‌نین یه‌ك هه‌نگاو له‌و پره‌نسیپ و به‌هایانه پاشه‌كشه بكه‌ین، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆخی ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا باشتر بكه‌ین".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه كه "به‌هه‌موو هێزمانه‌وه به‌ڕووی توندوتیژی دژی ژنان ده‌وه‌ستینه‌وه".
PM:09:04:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت