خاوێنكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كۆتایی دێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه خاوێنكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كۆتایی دێت و بڕیاره سبه‌ی پرۆسه‌ی شۆردنی بازاڕه‌كه ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ئاماده بێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه "دوای ئه‌وه‌ی به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه به سه‌دان دوكانی گه‌وره‌بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر سووتان و بووه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سووتانه‌كه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی و ژینگه‌پارێز و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی تره‌وه پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه ده‌ستیپێكرد و ئه‌مشه‌و كۆتایی دێت".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه چه‌ند ڕۆژێكی خایاند، له ڕۆژانی ڕابردوو وێڕای توانای مرۆیی كارمه‌ندانی شاره‌وانی كه ڕۆژانه زیاتر له 200 كارمه‌ندی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌وانی و ژینگه‌پارێزانی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كاریان له پرۆسه‌كه‌دا كرد، ده‌یان ئامێری شاره‌وانی، شۆفڵ و بۆب كات و قلابی گه‌وره و قلابی بچووك و ماتۆرسكیل و چه‌ندین ئامێری تری تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌كارهێنران و بازاڕه‌كه خاوێن كرایه‌وه و پرۆسه‌كه ئه‌مشه‌و كۆتایی دێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، سبه‌ی پرۆسه‌ی شۆردنی بازاڕه‌كه ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ئاماده بێت و تیمه‌كانی شاره‌وانیش چاودێری بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر جۆره هاوكاریكردنی دوكاندار و كارێكی تری په‌یوه‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه.
شەوی یەکشەممە، 5ـی ئایاری 2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بووە سێیەم ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر لەماوەی تەنیا دوو مانگ و هەشت رۆژدا بکەوێتەوە.
پارێزگای هەولێر ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه ئاشكرایكرد كه "لە کۆی زیاتر لە 4000 دووکان، 227 دووکان و 7 کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان، دەست بە پاککردنەوەی تەواوی بازاڕەکە کراوە".
PM:08:36:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت