سودانی: داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه رێكاره‌كانی به بانكیكردنی مووچه ده‌ستپێبكات
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێرا
وێستگهنیوزـ
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌بوو، ده‌شڵێت، داوایان كردووه حكومه‌تی هه‌رێم رێكاره‌كانی به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە ئەمریکا کارمان لەسەر چەندین دۆسیە گرنگ کرد لەوانە کەرتی وزە و گاز و بەکارهێنانی بۆ بواری کارەبا".
وتیشی: "لەکۆبوونەماندا لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسمان لە بانکە سزادراوەکان کردووە و لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکھێناوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە".
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شایەتی ئەوەی داوە کەرتی بانکی و بانکەکان لە عێراق گەشەیان کردووە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سودانی وتی: "جەختمان کردووە لە وەستاندنی جەنگی غەززە کە کێشەی گەورەی لە ناوچەکە دروستکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا گەلانی عێراق پێکەوە کاردەکەن و توانیویانە بەسەر تیرۆردا سەرکەون".
له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، سودانی وتی: "كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ته‌كنیكی و هونه‌رین".
باسی له‌وه‌شكرد، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد.
سودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه كه رێكاره‌كانی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بكات.
وتیشی: "ده‌بێت سه‌دا 12.67ی بودجه‌ی گشتی عێراق بدرێته هه‌رێمی كوردستان".
PM:11:13:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت