رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ ده‌ستدرێژییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری رابگرن
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ڕابگرن، ده‌شڵێت: "ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێم جگە لە بانگه‌شه‌یه‌كی گاڵتەجاڕانە هیچی تر نییە".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2024، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرد، ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری رابگرێت. هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌شخه‌ڵێكه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، هیچ نییه جگه له بانگه‌شه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌نگهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نووسان و ترساندن و دادگایكردنیان.
خاتو بیسان فه‌قیه به‌رپرسی كه‌مپینه‌كانی تایبه‌ت به عێراق، له رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن گوایه هه‌رێم مه‌شخه‌ڵێكه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام ئه‌مه جگه له بانگه‌شه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه، هیچی دیكه نییه، به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌ركوتكردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌نگهه‌ڵچنین و تۆقاندن و دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی ده‌نووسن و ره‌خنه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گرن. هێرشی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، كه‌لتورێكی ترس و تۆقاندنی دروستكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ خنكاندن و دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه ئاشتیخوازه‌كانه و بۆ ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵكاران به بێ سزا ده‌ربازیان ببێت".
ساڵی 2023، سه‌نته‌ری میترۆ كه رێكخراوێكه كار بۆ پاراستنی مافی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات، 37 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و 28 حاڵه‌تی لێدان و هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیپێكردنی تۆمار كردووه كه رۆژنامه‌نووسان دووچاری بوون.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024، لانی كه‌م 10 رۆژنامه‌نووسیان، له‌سه‌ر كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه یان بانگهێشتیان كردوون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه. هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسی دیكه، دوای دادگایكردنێكی زۆر ناڕه‌وا و نادادپه‌روه‌رانه، له ئێستادا سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ 8 رۆژنامه‌نووس و كه‌سوكاری رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كان و پارێزه‌ره‌كانیان قسه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها سه‌یری كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگاكانی كردووه كه په‌یوه‌ندیان به 4 دۆسێی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه هه‌بووه و هه‌موویان باسیان له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری، له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس دادگاییكراون و سزای زیندانیكردنی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ده‌سه‌ڵاتداران له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، رۆژنامه‌نووسان تووشی ترس و تۆقاندن و ته‌نگپێهه‌ڵچنین ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بێده‌نگكردنی ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌كان.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ئه‌وه‌یه، له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوودا، له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، لانی كه‌م 8 رۆژنامه‌نووس، له ترسی سه‌لامه‌تی خۆیان، هه‌ڵهاتوون. به‌شی زۆری ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه، له‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن كاریان ده‌كرد كه وا سه‌یر ده‌كران، ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و باسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌گه‌ڵ شێروان شێروانی كاریكردووه- شێروان شێروانی هێزه‌كانی ئاسایش كه ده‌زگای سه‌ره‌كی هه‌واڵگری و ئه‌منی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له ساڵی 2021 به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و تۆمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستگیریان كرد- به رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی ئاسایش و پاراستن- پاراستن هێزێكی هه‌واڵگری پارتی دیموكراتی كوردستانه و پارتی حیزبی حوكمڕانه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، 11 جار ده‌ستگیریان كردووه، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020 رابكات".
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "هه‌رگیز نه‌یبینیوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووبێت".
بیسان فه‌قیه له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات، نابێت رووبه‌ڕووی ترس و تۆقاندن ببێته‌وه. پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ كۆت و به‌ندێك، هه‌مو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازاد بكات كه له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراون. پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران پشتگیری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی باوه‌ڕپێكرا و راسته‌قینه بنێن بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو، تێیدا رۆژنامه‌نووسان بتوانن كاره‌كانیان به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌ببه‌ن و رێگه به هاوڵاتیان بدرێت، بۆچونی ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆیان به ئازادانه ده‌رببڕن".
PM:09:16:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت