راگه‌یه‌ندراوێك له كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ له دوای نیوه‌شه‌وه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین و هه‌وره تریشقه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌ست پێ‌بكا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌پۆله‌كه له ناوچه‌كانی وه‌ك (سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری و و به‌حركه و قوشته‌په و داره‌توو و كه‌وه‌ر گۆسك و به‌رده‌ره‌ش) هه‌وه‌ها ناوچه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌زای كۆیه و ته‌ق ته‌ق و شوان و ئاكرێ و هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان و باشووری شاری سلێمانی به‌لێزمه ده‌بێت تابه‌ره‌به‌یان".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی تر باران و هه‌وره تریشقه‌ی مام ناوه‌ند ده‌بێت و پاشان ئاستی شه‌پۆله‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پاشان ئاستی شه‌پۆله‌كه دیسان به‌هێز ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ئیداره‌ی سۆران و و ڕاپه‌ڕین و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و سه‌ید صادق و وهه‌ڵه‌بجه و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزی به‌هارداین ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری زۆر هه‌یه له شوێن وبڕی باران بارینی شه‌پۆله‌كه".
راشیگه‌یاند كه بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر له سه‌نته‌ری شار بڕێكی زۆر باران باری، به‌ڵام له‌وێستگه ته‌نها 0.2 ملم باری
پیرمام 29.0 ملم
سلێمانی 1.1 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 5.9 ملم
دهۆك 41.5 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
شه‌قڵاوه 19.5 ملم
ئاكرێ 0.2 ملم
ئامێدی 0.4 ملم
بامه‌رنێ 6.8 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 4.2 ملم
هه‌ڵشۆ 17.4 ملم
خه‌بات 8.0 ملم
مه‌یدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
سیده‌كان 7.8 ملم
كه‌ركووك 27.0 ملم
PM:10:04:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت