سه‌میر هه‌ورامی: حكومه‌تی هه‌رێم رازیبووه تهوتینكردن له‌ڕێگه‌ی بانكی "TBI" ئه‌نجامبدرێت
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و تهوتینكردنهكه له‌ڕێگه‌ی بانكی "TBI" ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2024، سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 24ی نیسان دوو بڕیاری زۆر باش دران كه ئه‌وانیش یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه ئه‌و داهاته فیدراڵییانه‌ی كه پێویسته به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان بنێردرێن بۆ به‌غدا ، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بینرێت كه داهاتی نانه‌وتی مه‌به‌سته".
وتیشی: "دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری دا كه ئاساییه به‌لایه‌وه ته‌وتین بكرێت و نووسراویش نێردراوه بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌م بڕیارانه و ئه‌و بڕیارانه‌ش گه‌یشتوون به حكومه‌تی به‌غدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدێك به سه‌رۆكایه‌تی د.ئامانج سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدای كرد و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجام دا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و له‌وێ كۆنووسێكیان نووسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی داهاتی نانه‌وتی و پرسی ته‌وتین-یش قسه و باسی له‌سه‌ر كرا".
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراشیكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم رازیبووه ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی بانكی "TBI" ئه‌نجامبدرێت".
سه‌باره‌ت به پله‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، سه‌میر هه‌ورامی رایگه‌یاند كه "پله به‌رزكردنه‌وه ئیشێكی هونه‌رییه و كاتی ده‌وێت به رۆژ و دوو رۆژ ته‌واو ناكرێت چونكه چه‌ند ساڵێكه پله به‌رزكردنه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه و له وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌كاری بۆ كراوه".
PM:11:35:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت